هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌مترین و هه‌ولێریش زۆرترینه‌

بۆ ئه‌مساڵى خوێندن نزیكه‌ى 7000 قوتابی دابڕاو گه‌ڕاندراونه‌ته‌وه‌ به‌ر خوێندن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مساڵى خوێندن نزیكه‌ى حه‌وت هه‌زار قوتابی دابڕاو گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ به‌ر خوێندن و له‌و ژماره‌یه‌شدا زۆرینه‌ى گه‌ڕاوه‌كان له‌ پارێزگاى هه‌ولێر و كه‌مترین ژماره‌شیان له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌یه‌.

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم، پڕۆژه‌ى “هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خوێندن”ى هه‌یه‌ كه‌ به‌  Backtolearning  ناسراوه‌ و بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی یونیسێفى سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جێبه‌جێی ده‌كات.

پرۆسەکە لە رێکەوتی 1.10.2024 دەستی پێکرد و لە16.11.2024 یش کۆتایی هات.

به‌پێی ئه‌و داتایه‌ى كه‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌دره‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئەمساڵ تواندراوە شەش هەزار و 887 قوتابی لە هەرێمی کوردستان بگەڕێندرێنەوە بەر خوێندن.

له‌ هه‌ولێر سێ هه‌زار و 25 قوتابی دابڕاو، دهۆك 967، گه‌رمیان 732، سلێمانى 714، زاخۆ 534، سۆران 361، راپه‌ڕین 311 و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش 243 قوتابی گه‌ڕاندراونه‌ته‌وه‌ به‌ر خوێندن.

ئاشوور نوول، به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى ئیداره‌ى سۆران بۆ 964 دووپاتى كرده‌وه‌، ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كی كرداره‌كى ئه‌و 361 قوتابییه‌ى له‌ خوێندن دابڕابوو له‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندنى ئیداره‌كه‌یان ده‌ستیان به‌ خوێندن كردووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ى كه‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌ده‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ ماوه‌ى چوارى ساڵى رابردوودا كه‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن تونیویانه‌ 33 هه‌زار و 271 قوتابی دابڕاو بگه‌ڕێننه‌وه‌ به‌ر خوێندن.

لە گوندێکی دوورەدەست حەوت قوتابی لە کۆليژی ئەندازیاری ...

لە گوندێکی دوورەدەست حەوت قوتابی لە کۆليژی ئەندازیاری وەرگیراون