پەیامی پیرۆزبایی نارد
ریال بۆ بارسا: “شەرەفێكی گەورەیە ركابەرێكی مێژوویی ئێمەن”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
یانەی ریال مەدرید بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو، پەیامێكی پیرۆزبایی بۆ یانەی بارسێلۆنا نارد بەبۆنەی 125 ساڵەی یادی دامەزراندنی یانە كەتەلۆنییەكە.
ریال مەدرید پەیامەكەی لە تۆڕی ئێكس بڵاوكردەوە، تێیدا پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یانەكەیان كردووە و نووسیویانە، “شەرەفێكی گەورەیە بۆ ریال مەدرید، كە ركابەریی ركابەرێكی گەورەی وەك ئێوە دەكات لە مێژوودا”.
هەرچەندە ریال و بارسا ركابەرێكی سەرسەختی یەكترن لە مێژووی تۆپی پێی ئیسپانیا، بەڵام پەیوەندییەكی باش و دۆستانە لە نێوان ئیدارەی هەردوو یانەدا هەیە، هەرچەندە جارجار گرژیشی تێدەكەوێت، بەڵام بە گشتی نموونەیەكی جوانی ركابەریی وەرزشییان هەیە لەسەر ئاستی ئیسپانیا و جیهانیشدا.
دوێنێ هەینی 125 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یانەی بارسێلۆنا تێپەڕی و بەم بۆنەشەوە یانەكە ئاهەنگێكی گەورەی سازكرد.
لە کلاسیکۆى زەوى ریاڵ و بارسا رووبەڕووى یەکترى دەبنەوە
کلاسیکۆ
لە عومرە بووە و یاریی كلاسیكۆی بینی
هاوڵاتییەكی كەركوک لە خەفەتی ریال مەدرید گیانی لەدەست دا
هەواڵەکانی وەرزش
گرژییەكانی كلاسیكۆ كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا
هەواڵەکانی وەرزش
ئەم ئێوارەیە چاوەکان لەسەر کلاسیکۆی جیهانە و راهێنەری لیڤەرپوولیش چارەی نەماوە
کەپڵەکەی ئامادەی کلاسیکۆیە
بارسا بترسە، ڤینیسیۆس کەیفى سازە
چاوەکان لە ئالاسکان