لەسەر رێگەی هەولێر - پیرمام

گەنجێک بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا

964+

شۆڕش هەرکی— هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێکی ماتۆڕسوار لە رێگەی گەڕانەوەی بۆ ماڵ لەسەر رێگەی هەولێر – پیرمام تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بوو و راستەوخۆ گیانی لەدەستدا، گەنجەکە دانیشتووی گوندی گڕاوی پیرمامە و تەمەنی 21 ساڵ بووە.

کاتژمێر 6:45ـی ئەمشەو لەسەر رێگای هەولێر- پیرمام لەنزیک پردی بەستۆڕە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گەنجێک گیانی لەدەستدا.

دلشاد مستەفا، شایەتحاڵی رووداوەکە بە964ـی وت، ”ماتۆڕ سوارێک خۆی کێشا بە بارهەڵگرێک لە جۆری کیادا و کەوتە خوارەوە، دواتریش تانکەرێکی دیکە هات و راستەوخۆ کەوت بەسەریدا و دەم و دەست گیانی لەدەستدا و هێزەئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە”.

بەقسەی ئەو شایتەحاڵە، شۆفێری بارهەڵگری تانکییەکە دەستگیرکراوە و تەرمی گەنجەکەش بۆ پزیشکی دادی رەوانەکراوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە کۆیە بۆ هەولێر؛ خێرایی و تێپەڕاندنی هەڵە باوترین هۆ...

لە کۆیە بۆ هەولێر؛ خێرایی و تێپەڕاندنی هەڵە باوترین هۆکاری رووداوی هاتوچۆیە