ئەمڕۆ دابەشکردنى چەکى پارە دەستپێدەکاتەوە
سایلۆى هەولێر و قوشتەپە جوتیاران ئاگادار دەکەنەوە
964+
وریا فەتاح
هەردوو سایلۆى هەولێر و قوشتەپە، ئەو جوتیارانە ئاگادار دەکەن کە گەنمیان رادەستى سایلۆ کردووە، سەردانیان بکەن و چەکى پارە وەربگرن.
بەپێى ئاگادارییەکەى سایلۆی هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەمە دابەشکردنی چەکی پارەى جوتياران لە زنجیرە 3051 دەستپێدەکات و تا 3221 بەردەوام دەبێت و داواش دەکات سەردانیان بکەن و لە سایلۆ چەک وەربگرن.
لاى خۆیەوە سایلۆى قوشتەپە جوتیارانى ئاگادارکردووەتەوە کە چەکى پارە لە زنجیرە 1011 تا 1090 دەستپێدەکات و لە سایلۆ چەکە دابەشدەکرێت.
سایلۆى قوشتەبە جوتیارانى کۆیە ئاگادار دەکات بەتایبەت ئەوانەى گەنمەکانیان رادەستى گۆڕەپانى کۆیە کردووە، دابەشکردنى چەکى پارە لە زنجیرە 162 دەستپیدەکات و لە 218 کۆتایى دێت و پارەمانیشیان لە بانکى بەحرکە وەردەگرن.
داواشکراوە، ئەو کەسەی چەکی بەناوە دەبێت خۆی ئامادەبێت یان بریکارنامەی (وەکالە) پەسەنکراوی ئەم ساڵ بێت، ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کرد بێت دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەل بریکارنامەی سەرجەم وارسەکان.
رونیشکراوەتەوە کە کاتی وەرگرتنەوەی چەک کاتژمێر 9ـی بەیانی تا وەکو 12ـی دوای نیوەرۆ دەبێت.