حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ حکومەتی فیدڕاڵ
“پێویستە بابەتی مووچە تێکەڵی هیچ کێشە و ناکۆکییەکی سیاسی نەکرێت”
964+
ژێوار خدر
حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە موچەی مانگەکانی 10،11،12ەی هەرێمی کوردستان، راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە دەڵێت، هەوڵەکانمان بەردەوامن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ بۆ دابینکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم.
روونیشیکردووەتەوە، لە دوا کۆبوونەوەی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، نوێنەرانی حکومەت جەختیان لەوە کردووەتەوە، “پێویستە بابەتی مووچە تێکەڵی هیچ کێشە و ناکۆکییەکی سیاسی نەکرێت موچەی موچەخۆرانی هەرێمیش وەک ناوچەکانی دیکەی عێراق بدرێت وەک شایستەی یاسایی خۆیان لە بەرامبەر وەزیفەکانیان.”