باران ببارێت قیرتاوكردن دەوەستێت

شارەوانیی هەولێر یەكەم كۆنفڕانسی زانستیی خۆی دەبەستێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆكی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەنجامدانی یەكەم كۆنفرانسی زانستی خۆیان، ئەوەشی باس كرد، ئەگەر باران ببارێت قیرتاوكردنی گەڕەك و شەقامەكان دەوەستێت.

كارزان عەبدولهادی ئەمڕۆ سێشەممە 26.11.2024 بە تۆڕی 964ی راگەیاند، لەگەڵ ئەوەی پلانیان وایە بە پێی توانای دارایی خۆیان پرۆسەی قیرتاوكردن لە سنووری شارەوانی هەولێر بەردەوام بێت و ئەو شوێن و گەڕەكانەی پێویستیانە بۆیان قیر بكەن، بەڵام وتیشی، “ئەگەر باران ببارێت قیرتاوكردن دەوەستێت، چونكە روونە كە قیرتاوكردن لە كاتی باراندا ناكرێت و دوو كاری دژ بەیەكن.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، شارەوانیی هەولێر بەرنامەی وایە دەستی قیرتاوكردن بگەیەنێتە هەموو ئەو شوێنانەی پێویستیان بە چاككردن هەیە.

سەرۆكی شارەوانیی هەولێر هەروەها ئەوەشی باس كرد، ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەنجامدانی یەكەم كۆنفرانسی زانستی.

“بە هەماهەنگی لەگەڵ راگری کۆلیژی ئەندازیاری د. شوکر قەرەنی و مامۆستایانی کۆلیژی ئەندازیاری زانکۆی سەڵاحەدین دوایین کۆبوونەوە و ئامادەکاریمان كرد، بۆ ئەنجامدانی یەکەم کۆنفڕانسی زانستی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر”، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر وای وت.

شارەوانیی هەولێر یەكشەممەی رابردوو كاری قیرتاوی بۆ چەند گەڕەك و شەقامێكی هەولێر كرد، لەوانەش گەڕەکەکانی زانایان، راپەڕین، ئازادی، کوردستان و شەقامێک لە بیرکۆتی نوێ لە نێوان مزگەوتی پێغەمبەر و قوتابخانەی بێرکۆتی نوێ.

سەرۆكی شارەوانیی هەولێر وادەی تەواوبوونی رێگەی دووسای...

سەرۆكی شارەوانیی هەولێر وادەی تەواوبوونی رێگەی دووسایدی گەزنە دەخاتەڕوو