نزیكه‌ى 400 خێزانه‌

نوسینگه‌ى كه‌ركوكى ماده‌ى 140 داوا له‌ به‌شێكی ئاواره‌كان ده‌كات مامه‌ڵه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كانیان‌ ته‌واوبكه‌ن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

نوسینگه‌ى كه‌ركوكى ماده‌ى 140 داوا له‌ نزیكه‌ى 400 خێزانی ئاواره‌ ده‌كات سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ ته‌واو كردنى مامه‌ڵه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كانیان.

كاكه‌ڕه‌ش سدیق به‌رپرسی نوسینگه‌كه‌ له‌ كه‌ركوك به‌ 964 ـى وت ئه‌م خێزانه‌ ئاوارانه‌ له‌وانه‌ن كه‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ گه‌راونه‌ته‌وه‌ كه‌ركوك و مامه‌ڵه‌كانیان كردووه‌ به‌ڵام كه‌موكوڕى تێدایه‌.

وتیشی “كه‌موكوڕى له‌ مامه‌ڵه‌كانیان وه‌كو یه‌ك نییه‌ و جیاوازه‌ ته‌نیا به‌سه‌ردانیكردنیان بۆ نووسینگه‌كه‌مان ده‌توانرێت مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو بكرێت”.

له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا، نوسینگه‌ى كه‌ركوكى ماده‌ى 140 چه‌ند جارێك لیستى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئاواره‌كانى ئه‌م ماده‌یەى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌وانیش دواى وه‌رگرتنى چه‌كى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ پاره‌كانیان وه‌رگرتووه‌ كه‌ بۆ هه‌ر خێزانێك 10 ملیۆن دینار دیاریكراوه‌.

لیستێكی دیكه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئاواره‌كانى ما...

لیستێكی دیكه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئاواره‌كانى ماده‌ى 140 بڵاوكرایه‌وه‌