لە پێجوێن

شۆفێری تانکەرێک لەسەر رژاندنی نەوتی رەش دەستگیر کرا

964+

ژووری هەواڵ

لە پێنجوێن شۆفێری تانکەرێک بەهۆی رژاندنی نەوتی رەش لەسەر رێگەی گشتی شاخی ملەکەوە دەستگیر کرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24.11.2024، پۆلیسی دارستانی سلێمانی رایگەیاند، تانکەرێک بەهۆی لێچوونی نەوتی رەش لەسەر رێگەی شاخی ملەکەوە مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروستکردبوو، شۆفێرەکەی دەستگیر کرا.

پۆلیسى دارستانى پێنجوێن دەستیگرتووە بەسەر تانکەرەکەدا و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ شۆفێرەکە رێکخراوەو رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایى.

رێگەی ملەکەوە تاکە رێگەی پێنجوێنە کە شاری سلێمانی و ئەو قەزایە پێکەوە دەبەستێتەوە.

کۆمپانیایەک لە دەربەندیخان رۆنی رەش دەڕژێت

کۆمپانیایەک لە دەربەندیخان رۆنی رەش دەڕژێت