ڤیدیۆیەکی نەبینراوی زایەر عەبدوڵا

باوکی بۆچی بەڵێنیدا ناوی بنێت زاهیرو خۆی بۆچی کردی بە زایەر؟

964+

ژووری هەواڵ

بۆ یەکەمجار 964 ڤیدیۆیەکی نەبینراوی زایەر عەبدوڵا هونەرمەندی دیاری کوردستان و هەولێر بڵاودەکاتەوە کە تیایدا خۆی باسی ئەوە دەکات بۆچی ناونراوە زاهیرو دەچێتەوە ئەو شوێنەی لێی لەدایکبووە.

زایەر سەرەتای ڤیدیۆکە بەم شیعرەی تەڵعەت تاهیر دەست پێدەکات:

زمان هێندە بەشوێن جوانیتدا رایکردووە، پیتە قەڵەوەکانی لاواز بوونە
بۆیە جار جار بە هەولێری بانگت ئەکەم ( درەکەم )
کە تۆم نەما ئەوجا زانیم خەڵک بۆ پیاسە ناچنە سەر قەڵاتی هەولێر
هەریەکەو رووەو گەڕەکی ئازیزێک دەوەستێ و وەکو سەربازێکی پیر لە مەیدانی شکستەکانی خۆی دەڕوانێ

زایەر عەبدوڵا باسی ئەوە دەکات لە جاحێڵیدا باوکی برادەرێکی ئازیزی بووە بە ناوی زاهیر قەولی داوە ئەگەر منداڵی ببێت ناوی دەنێت زاهیر، دووەم منداڵی عەبدوڵای باوکی و قەدریەی دایکی ئەم کوڕە دەبێت و ناوی دەنێن زاهیر، ئەویش دوایی لەسەر زمانەی مەحمود زامدارەوە دەیکاتە زایەر.

زایەر لە ڤیدیۆکەدا دەچێتەوە تەیراواو دەچێتەوە ئەو شوێنەی لێی لەدایکبووە.

زایەر عەبدوڵا ئەکتەرو هونەرمەندی دیار دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی ئێوارەی دوێنێ شەممە 23.11.2024 کۆچی دوایی کرد.

هونەرمەند زایەر عەبدوڵا کۆچى دوایی کرد

هونەرمەند زایەر عەبدوڵا کۆچى دوایی کرد