لە کاتژمێر 12ـى ئەمشەوەوە
قەدەغەى هاتوچۆ لە نێوان پارێزگاکان هەڵدەگیرێت
964+
وریا فەتاح
لە کاتژمێر 12ـى ئەمشەوەوە قەدەغەى هاتوچۆ لە نێوان پارێزگاکان هەڵدەگیرێت و لیژنەى باڵاى ئاسایش و سەرژمێریش دەڵێت: پڕۆسەى سەرژمێرى تەواو بووە.
فەریق میقداد میرى، وتەبێژی لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ سەرژمێری گشتی دانیشتووان و نیشتەجێبوون رایگەیاند، بڕیاردراوە قەدەغەى هاتوچۆ لە نێوان پارێزگاکان لە کاتژمێر 12ـى ئەمشەوەوە کۆتایى بێت.
“بڕیارەکە لە ئەنجامی تەواوکردنی پلانی سەرژمێری دانیشتووان هاتووە”، میقداد میرى وا دەڵێت.
دوێنێ قەدەغەى هاتوچۆ لە نێوان شارەکان و یەکە خۆجێیەکان هەڵگیرا و تەنیا لە نێوان پارێزگاکان مایەوە.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتوان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد، لەهەنگاوێکدا کە لەساڵی 1997ـەوە نەکرابوو، بەوهۆیەوە قەدەغەی هاتووچۆی گشتگیر لە سەرتاسەری عێراق جێبەجێکرا.