پاش دوو رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ

ئەمڕۆ بەنزینە حکومییەکە لە کەرکوک دەست دەکەوێ

964+
ئەحمەد مستەفا

چوارشەممە و پێنجشەممە بەنزینی حکومی لە کەرکوک بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ دابەشکردنی راگیرا، ئەمڕۆ هەینی 22.11.2024 دوو وێستگە دابەشکردنی دەستپێ دەکەنەوە.

بەنزینەکە لە جۆری نۆرماڵە و لیتری بە 450 دینارە.

لقی بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک لە بڵاوکراوەیەکداکە 964 بینیویەتی، بە دانیشتووانی پارێزگاکە دەڵێت، دوای تەواو بوونی قەدەغەی هاتوچۆ، لە بەرەبەیانی هەینییەوە دەستدەکەن بە دابەشکردنی بەنزین.

بەرهەمە نەوتییەکان، راستەوخۆ هەردوو وێستگەی “عقبە بن نافع” و “شەرقیە”ی دیاری کردووە بۆ پێدانی بەنزین و بەشێوەی 24 کاتژمێر لەو وێستگانە بەنزین دابەش دەکەن.

بەڕێوەبەرى پەروەردەى کەرکوک: مامۆستاى نوێ دادەمەزرێنی...

بەڕێوەبەرى پەروەردەى کەرکوک: مامۆستاى نوێ دادەمەزرێنین

ژمارەیەک کرێکاری شارەوانی کەرکوک پاداشتی دارایی کران

ژمارەیەک کرێکاری شارەوانی کەرکوک پاداشتی دارایی کران

بەم سەرژمێرییە رێژەی دانیشتووانی کەرکوک 550 هەزار کەس ز...

بەم سەرژمێرییە رێژەی دانیشتووانی کەرکوک 550 هەزار کەس زیاد دەکات