"بەگوێرەى ناوچەى جوگرافى دەبێت"
بەڕێوەبەرى پەروەردەى کەرکوک: مامۆستاى نوێ دادەمەزرێنین
964+
ژووری هەواڵ
ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکوک کۆبووەوە و میوانداریى بەڕێوەبەرى گشتی پەروەردەى کەرکوکى کرد.
لە کۆبوونەوەکە بڕیاردرا، بەشێک لەو پلە وەزیفییانەى بۆ پارێزگاى کەرکوک دابینکراوە، بدرێتە پەروەردەى کەرکوک و مامۆستاى نوێ دابمەزرێنرێت.
مەنسور مەزرى سەلوم، بەڕێوەبەرى گشتی پەروەردەى کەرکوک، پاش کۆبوونەوەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیاردراوە مامۆستاى نوێ بۆ پەروەردەى کەرکوک دابمەزرێندرێت، دامەزراندنەکەش بەگوێرەى ناوچەى جوگرافى دەبێت.
“گەیشتینە خاڵێکى هاوبەش، ئەویش ئەوەیە کە پەروەردەى کەرکوک پێویستى بە پسپۆرییە زانستییەکانە ئەوانیش: بیرکارى، فیزیا، کیمیا و زمانى ئینگلیزییە”، بەڕێوەبەرى گشتی پەروەردەى کەرکوک وای وت.
دامەزراندنەکە لەچوارچێوەى ئەو پلە وەزیفییانەى بۆ کەرکوکە بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنانى ناوچەکانى، حەویجە، ریاز، رەشاد و دوبز، رێککەوتنیش کراوە لەسەرئەوەى دامەزراندن بەگوێرەى ناوچەى جوگرافى بێت.