کوردستان

وەزیری پلاندانان: پرۆسەی سەرژمێری درێژ دەكرێتەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزیری پلاناندانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، تا دواماڵ و خێزان تۆمار دەكرێت، پرۆسەی سەرژمێری بەردەوام دەبێت.

وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دارا رەشید كەمێک پێش ئێستا لە پەیجی فەرمی وەزارەتی پلاندانان پۆستێكی كردووە و ناوەڕۆكەكەی بەم جۆرەیە:

لە بەردەوامی پرۆسەی جێبەجێکردنی سەرژمێری لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی 5 پێنج رۆژی ڕابردوودا رێژەیەکی بەرزی کارەکان جێبەجێ کراوە، سەرەڕای هەبوونی ئاستەنگی تەکنیکی .

لەم کاتەدا هاوڵاتیان پەیوەندی زۆر دەکەن بە سەنتەری پەیوەندیغەکان لە ژووری عەملیاتی سەرژمێری و بەڕێوبەرایەتییەکانی ئاماری پارێزگاکان تا دڵنیا ببنەوە کە سەردان دەکرێن.

لەبەر ئەوەی پێشتر راگەیپنرابوو کە پرۆسەکە ئەم قۆناغە بۆ دوو رۆژ بەردەوام دەبێ دواتر ناتوانین کەس تۆمار بکەین، بەڵام لێرەوە هەموو دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە تا تەواوکردنی تۆماری هەموو خێزانەکان پرۆسەکە بەردەوام دەبێ، بۆیە داوا دەکەین لە سەرجەم ئەو خێزانانەی کە تا ئێستا خۆیان تۆمار نەکردووپ لە ماڵەکایان بمێنەوە، چونکە پرۆسەکە بەردەوام دەبێ تاوەکو دوا خێزان و دواهاوڵاتی تۆماردەکرێ .

سوپاس بۆ هاوکاریتان

دکتۆر دارا رەشید مەحمود وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم