کارەبا و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی

ناوی فەرمانبەرانی دوو وەزارەت گەڕایەوە و زەوی وەردەگرن

964+

ژووری هەواڵ

ناوی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی کارەبا و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی گەڕاوەتەوە شارەوانیی سلێمانی، بە مەبەستی دابەشکردنی زەوی بەسەریاندا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21.11.2024، زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە دوای گەڕانەوەی ناوەکانیان، “بەم نزیکانە” دەستدەکەن بە ئەنجامدانی تیروپشک بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی کارەبا و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.

لە بارەی ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی کە لەو دوو وەزارەتە زەوی وەردەگرن، زەردەشت رەفیق وتی، جارێ ژمارەیان نەزانراوە، بەڵام شارەوانیی سلێمانی نزیکەی 15 هەزار دۆنم زەوی ئامادەکردووە، بۆ ئەوەی رێکارە یاساییەکانیان تەواو بکرێ و بەسەر فەرمانبەراندا دابەشی بکات.

بەگوێرەی ئامارەکانی شارەوانیی سلێمانی، تا ئێستا نزیکەی هەزار و 500 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراون.

زیاتر لە 27 هەزار پارچە زەوی ئامادەیە بۆ دابەشکردن

زیاتر لە 27 هەزار پارچە زەوی ئامادەیە بۆ دابەشکردن