پۆلیسی هەولێر:
تەقەکەرەکانی شەوی رابردووی شەقامی 60 مەتریی هەولێر دەستگیرکران
964+
ژوولی عەدنان
دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ز.ح.و) و (ع.س.م) لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکران کە دوێنێ 20ی 11ی 2024 لەسەر شەقامی 60 مەتری هەولێر تەقەیان کرد.
لە راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر کە کۆپییەکی دەست 964 کەوتووە دەڵێت ”
دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بۆمان دەرکەوت کە ئەو دوو تۆمەتبارە لەناو ئۆتۆمبلێکی جۆری (تاکسی) بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و نابەرپرسیارانە لەسەر شەقامی ئاماژەپێکراو تەقەیان کردووە و فیشەکێک بەر پەنجەرەی یەکێک لە تاوەرەکانی نیشتەجێبوون کەوتووە”.
باس لەوەش کراوە کە پاش وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتبارانی ناوبراو دەستگیر کران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و درانە دادگا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەڵێت: هەر کەسێک لە شاری هەولێر بیەوێت ئارامیی شار تێکبدات و ئاژاوە بنێتەوە، دەدرێتە دادگا