تووشی نه‌خۆشی ڤایرۆسیی بوبوو
بزنه (نێری)یە نەخۆشەکە نەیتوانی بگەڕێتەوە ناو سروشتى بارزان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌واڵ به تیمه‌كانى به‌تالیۆنى ژینگه‌پارێزى بارزان درا، كه بزنێكی (نێرى) له‌ناو سروشتى بارزان نه‌خۆش كه‌وتووه، دواى هێنانه خواره‌وه‌ى و رۆژێك چاره‌سه‌ركردنى، به‌ڵام ئه‌مڕۆ نه‌یتوانى بگه‌ڕێته‌وه ناو سروشت و مرداربوو.
ملازم سدیق حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى هۆشیارى و راگه‌یاندنى به‌تالیۆنى ژینگه‌پارێزى بارزان به 964ـى وت، دوێنى چوارشه‌ممه له‌لایه‌ن هاوڵاتییهكهیهوه ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه بزنێكی نێرى له‌ناو سروشتى ده‌ڤه‌رى بارزان كه‌وتووه و نه‌خۆشه، تیمێكیان نارد بۆ هێنانه‌وه‌ى دواى پشكنین ده‌ركه‌وت كه توشی نه‌خۆشی ڤایرۆسی بووه.
وتیشی “نێرییهكه به‌تووندى ئه‌م نه‌خۆشییه‌ى گرتبوو بۆیه ئه‌مڕۆ مردار بوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، جارجار حاڵه‌تى نه‌خۆشكه‌وتنى ئاژه‌ڵه كێوییه‌كانیان پێده‌گات، به‌شێكیان كه به سووكى نه‌خۆشی ده‌گرن ده‌توانن چاكبكرێنه‌وه و بگه‌ڕێندرێنه‌وه ناو سروشت و تاك تاكه‌ش كه نه‌خۆشی قوڕس ده‌گرن كۆتایی به ژیانیان دێت.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى كه به‌تالیۆنه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت دوو له كارمه‌ندانى ژینگه‌پارێز نێرییهكه به‌سه‌ر شانى یهكێكیانهوهیه و ده‌هێننه خواره‌وه.
سدیق حه‌سه‌ن ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر زووتر تیمه‌كانمان له‌و نه‌خۆشیانه‌ى ئاژه‌ڵه‌كان ئاگادار بكرێنه‌وه ئه‌وا ده‌تواندرێت له‌لایه‌ن تیمى پزیشكییه‌وه چاره‌سه‌رى خێرای بۆ بكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دره‌نگ بكه‌وێت نه‌خۆشییه‌كه‌ى لێ قوڕس ده‌بێت و ئه‌وانیش ناتوانن چاره‌سه‌رى پێویستى بۆ بكه‌ن.