دوو ئەندامی تیمی سەرژمێری سەرقاڵی نووسینی ژمارەی تۆمارین لەسەر خانویەک _ وێنە: 964
ئەمە رەقەمەکەیەتی؛ 567
ئەگەر بژمێر نەهات تەلەفۆنیان بۆ بکەن
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەگەر دوێنێ بژمێرەکان نەهاتوون بۆ ماڵتان و ئەمڕۆش وای دەبینی نەیەن، ئەوا مۆبایلەکەت دەربکە و بەهەردوو هێڵەکانی کۆڕەک تیلیکۆم و ئاسیاسێڵ، پەیوەندی بە ژمارە 567ـه‌وه بکە و پێیان بڵێ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21.11.2024، قۆناغی یه‌كه‌می سه‌رژمێری له شارەکانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كۆتایی دێت، كه تۆماركردنی ناوی خێزانه‌كانه، و دواتر قۆناغی دووەم بە پرسیاری زانینی ئاستی گەشە و ژمارەی کەلوپەل و هێزی کاری خێزانەکان، کە کۆی گشتی زیاتر لە 70 پرسیارە دەستپێ دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە دوایین رۆژی تۆماركردنی ناوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كانه؛ پێویسته تاوه‌كو كاژێر 12:00ـی شه‌و، هه‌موو كه‌سێك تۆمار كرابێت، بە وتەی بەرپرسانی لیژنەی باڵای سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان، ئه‌و كه‌سانه‌ی به هه‌ر هۆكارێك بێت، بژمێره‌كان سه‌ردانیان نه‌كردن، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به هێڵی گه‌رمی 567 بكه‌ن له رێگه‌ی هه‌ردوو هێڵه‌كانی ئاسیاسێڵ و كۆڕه‌ك تیلیكۆمه‌وه.
ئەوە لە کاتێکدا، ئەندامی لیژنەی باڵای سەرژمێری عێراق، حەیدەر مەجید لە بەیاننامەیەکدا کە تۆڕی 964 بینیویەتی دەڵێت، سەنتەری ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پلاندانان کاردەکات بۆ وەرگرتنی داتا، هەروەها میکانیزمی دەستڕاگەیشتن بە داتا‌کان لە هەموو پارێزگایەک، قەزا، ناحیە و گوندێکەوە لە سەرتاسەری عێراقەوە چاودێری دەکرێ.
بڕیارە رۆژی شەممە وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ژمارەی تاکەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ژمارەی خێزان و ژمارەی رەگەزی نێر و مێ بڵاوبکاتەوە، ئەوەش بەبێ ناوچە جێناکۆکە کوردستانییەکان.