وێنەی وەریشە مورادی و سەرۆک کۆماری عێراق... گرافیک؛ 964+
بۆ ژنه چالاكوانێكی كوردە له ئێران
داوا له سه‌رۆك كۆمارى عێراق كراوه هه‌وڵى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سزایەکى لەسێداره‌دان بدات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له نامه‌یه‌كدا داوا له سه‌رۆك كۆمارى عێراق كراوه، هه‌وڵه‌كانى بخاته‌گه‌ڕ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سزاى له‌سێداره‌دان له‌دژى ژنه چالاكوانێكی كورد، كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، وریشە مورادیی ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادیی رۆژهەڵاتی کوردستان – کژار، له رۆژی 1.8.2023 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیر کراوه و له رۆژه 10.11.2024 یش سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ ده‌رچووه.
له نامه‌كه‌یاندا كه 60 نووسه‌ر و رۆشنبیر و چالاكوانى كوردن، داوایان له سه‌رۆك كۆماری عێراق كردووه، پێگه و كه‌سایه‌تی خۆی به‌كار بهێنێت و داوا له به‌رپرسه باڵاكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بكات، كه سزای له‌سێداره‌دانی وه‌ریشه مورادی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
له نامه‌یه‌كه‌دا ده‌ڵێن “ژنه تێكۆشه‌ری كورد و خه‌باتگێڕی مافی ژنان له ئێران (وه‌ریشه مورادی) خه‌ڵكی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌هۆی خه‌بات و هه‌ڵسوڕانی له بواری مافه‌كانی ژن، له دادگای باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سزای له‌سێداره‌دانی بەسەردا سەپێندراوە”.
ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، ئه‌وان وه‌ك كۆمه‌ڵێك له رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و چالاكوانی مه‌ده‌نی وێرای ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره به ناڕه‌وا ده‌زانن، داوا له سه‌رۆك كۆمار عه‌بدولله‌تیف ره‌شید ده‌كه‌ن، هاوشێوه‌ی سه‌ركرده‌ی نه‌مر و كۆچكردوو، ره‌وانشاد مام جه‌لال بتوانێت پێگه و كه‌سایه‌تی خۆى به‌كاربهێنێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سزاى له‌سێداره‌دانه‌كه.
راشیانگه‌یاندووه كه “دڵنیاین كه به‌ڕێزتان و خانمی یه‌كه‌می عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خه‌مخۆری ئه‌و داوا ره‌وایه‌ی ئێمه‌ن و ژیانی ئه‌و ژنه تێكۆشه‌ره ده‌پارێزن”.