وەزارەتی تەندروستی ژمارەیەك رێنمایی بۆ رۆژانی سەرژمێری راگەیاند
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی پێشکەشکردنی رێنمایی و خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ کارئاسانی و خزمەتکردنی هاوڵاتیان لە رۆژانی پشووی سەرژمێری، چەند رێنماییەكی راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ئاماژە بە نووسراوی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران/ سەرۆکایەتی دیوان ژمارە (15988) لە 14.11.2024
لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕۆژانی پشووی سەرژمێری رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:
١. رۆژانی( ٢٠٢٤/١١/١٥ تاکوو ٢٠٢٤/١١/٢٣) پشوو دەبێت بۆ فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی و کارمەندانی ڕاژەی سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و قوتابیان لە گشت قۆناغەکانی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆکان کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی (١٤٠) ی دەستوورن.
٢. ڕێخراوەکان و کۆمپانیاکان و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت کارئاسانی بکەن بۆ کارمەندەکانیان کە خەلکی
ناوچەکانی ماددەی (١٤٠) ی دەستوورن بۆ ئامادەنەبوون لە هەمان ماوە تاکوو بتوانن بەشداربن لە پڕۆسەی
سەرژمێری گشتی.
٣. پابەندبوون بە سەرجەم ڕێنمایی و ڕێکارەکانی ڕاگەیاندراو لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان پاڵپشت بە
ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ.
٤. دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی و نەخۆشخانەکان.
٥. بۆ هەرکارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێلی گەرمی پەیوەندی هەبێت.
٦. لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و
شارۆچکەکان.
٧. پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە
دەوامی ئێشکگری.
٨. هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنها لە ڕێگای
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیەکان دەبێت.
٩. ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین بکرێت.
١٠. بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراک بکرێت.
١١. هێلەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت وەڵام بدرێتەوە.
١٢. نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکیەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیاریەکان تایبەت بە
نەخۆش تۆماربکەن.
١٣. سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری
کراوەبێت.
١٤. سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.
١٥. تیمەکانی فریاگوزاری و هێلی ( ١٢٢)بەردەوام دەبن لە ئەرک و کارەکانیان بە شێوەی (٢٤) کاتژمێری وە
هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست.
١٦. پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.