رێگای نێوان باخەکانی هەریر کۆنکرێت دەکرێت
نیوەی کراوە
رێگای نێوان باخەکانی هیران کۆنکرێت دەکرێت
964+
ژوولی عەدنان
رێگای نێوان باخەکانی هیران کۆنکرێت دەکرێت و رێگای قەبرستانیس دەگرێتەوە.
فەرهەنگ روار سەرۆکی شارەوانیی هیران بە 964ی وت، ”تا ئێستا نیوەی کارەکان تەواوکراون و سێ رێگا کۆنکرێت کراون، لە ماوەیەکی نزیکدا رێگای قەبرسانەکەش دەکرێت”.
قیرتاوکردنی ئەم رێگایانە سوودی بۆ ”20-25” باخدار دەبێت و 1430م تەواو بووە، فەرهەنگ روار ئەمەی وت.
باسی لەوەشکرد لە پلانیاندایە رێگای نێوان هەموو باخەکان کۆنکرێت بکرێت و نزیکەی دوو کیلۆمەتر قیرتاوکردنیشیان هەیە، چاوەڕێی پێدانی بودجەی کارەکەن.
باخەکانی هیران باخی هەنار و ترێن و ساڵانە جوتیارێکی زۆر بەربوومی ئەم باخانە دەخەنە بازاڕەوە.
هیران دەكەوێتە بناری چیای سەفین و تەنیا 21كم لە سەنتەری شارۆچكەی شەقڵاوە دوورە، لە 18 گوند پێكهاتووە و 15 فەرمانگەی حكومی تێدایە، رێگای سلێمانی و رانیە بە هەولێر و شەقڵاوە دەبەستێتەوە.