نوسراوێکی بۆ دانیشتووانەکەی نارد

شارەوانیی زەڕایەن نایەوێ بەبێ پرسی ئەو دەست لە هیچ بەن


ئەحمەد مستەفا

شارەوانیی زەڕایەن لە قەزای شارەزوور لە نوسراوێکدا، ئاگاداری دانیشتووانی ناحیەکەی دەکاتەوە بەبێ پرسی ئەوان خانوو دروست نەکەن، یان نۆژەنی نەکەنەوە.

تەنانەت دەبێت، دروستکردنی کۆگا، گەڕاج و غەسڵ بە رێگەپێدانی شارەوانیی بێت و ئەوانی لی ئاگاداربن.

لە نوسراوێکدا، کە واژۆی بورهان حەمەڕەشید، سەرۆکی شارەوانیی زەڕایەن-ی لەسەرە و ئەمڕۆ سێشەممە 19.11.2024 بۆ هاوڵاتیانی قەزاکە دەرچووێندراوە، بە پێنج خاڵ رای شارەوانیی بۆ مامەڵەی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی خانوو خستووەتەڕوو.

لە خاڵێکی دیکەی نوسراوەکە ئاماژە بەوە کراوە، هەر هاوڵاتییەک بۆ ماوەیەک درێژ موادی بیناسازی وەک بلۆ و لم لە کۆڵانەکاندا دابنێن، رێکاری یاسایی لەگەڵدا دەگیرێتەبەر، هەروەک پێویستە پاشماوەی بینا رووخاوەکان، لە شوێنی تایبەت و لەسەر چەمی تانجەرۆ دابنرێن.

نوسراوەکەی شارەوانی زەڕایەن؛

+964صورة من منصة (شبكة):