لە سلێمانی تاکسی و پاسیش دەتوانن تابلۆی نوێ وەربگرن

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێرانی پاس و تاکسی ئاگادار دەکاتەوە، کە دەتوانن بە مەبەستی وەرگرتنی تابلۆی نوێ سەردانیان بکەن.

بەھمەن عەبدوڵڵا، وتەبێژی ھاتوچۆی سلێمانی بە تۆڕی 964 ی راگەیاند، لە رۆژی 31ـی کانوونی دووەمەوە دەستکراوە بە پێدانی تابلۆی نوێی بە ئۆتۆمبێلی کرێ.

ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی، ژمارەی سەرجەم جۆرەکانی ئۆتۆمبێل دەگۆڕدرێن بە تابلۆی شێوازی نوێ وەک تایبەت، بارھەڵگر، کرێ، پیشەسازی و کشتوکاڵی.

“ئەگەر ئۆتۆمبێلێک ساڵیانە نوێبکاتەوە یان گواستنەوەی خاوەنداریەتیی بکات، بڕی 75 ھەزاری لێوەردەگیرێت، ئەگەر ئارەزوومەندانە بیگۆڕێت بۆ تابلۆ نوێیەکە و ھیچ مامەڵەیەکی نەبێت ئەوا بڕی 135 ھەزار دیناری لێوەردەگیرێت”.