دیمەنێک لە قەزای تەق تەق _ وێنە: KRG
نەناسراون و بوونەتە مۆتەکەی ماسییەکان
سێ چوار ماسیگر ماسییەکانی تەقتەق لە کارەبا دەدەن
964+
ژوولی عەدنان
ماوەیەکە سێ چوار کەس دەموچاویان پێچاوە و ماسییەکانی زێی بچووک لە کارەبا دەدەن
ئاسۆ مستەفا، قایمقامی تەقتەق ئەمڕۆ دووشەممە بە 964ی وت، ”سێ چوار کەس فێربوون دەموچاوی خۆیان دەپێچنەوە و دێنە ئاوەکەی زێی بچووک و ماسییەکان بە کارەبا راو دەکەن، ئێمە تا ئێستا نەمانتوانیوە بیانگرین و هەموو جارێک رادەکەن”
ماسییەکانی تەقتەق بەهۆی ئەو لەکارەبادانەوە ئەگەر نەمرن لە زاوزێ دەکەون، ”بەلەمی ناوئاومان نییە، چەند جارێک داوامان کردووە بۆمان دابین نەکراوە”، ئاسۆ مستەفا وای وت.
ئاوی زێی بچووک بەشێکی دەکەوێتە ناوچە سنووری هەرێمی کوردستان و بەشەکەی دیکەی دەڕژێتە سنووری کەرکوکەوە، ئاسۆ مستەفا دەڵێت،”هەرکاتیک دەمانەوێت بیانگرین رادەکەنە سنووری کەرکووک و لە دەسەڵاتی ئێمە دەردەچن”، ئەم راوچییانە بوونەتە مۆتەکەی ماسییەکانی تەقتەق.
ماسیگرهكانى ههڵهبجه دهستیان كهشف بووه
دوو ماسیگر بە 114 ماسییەوە دەستگیركران
تەقتەق
لە کۆیە و تەقتەق
24 كاتژمێرە یەک خولەکیش کارەبای نیشتمانی نەبووە
لە سبەینێوە بۆ ماوەی 10 رۆژ
تۆمارکردنی ناوی جوتیارانی تەقتەق بۆ وەرزی نوێی بەبازاڕکردنی گەنم دەستپێدەکات
"وەبەرهێنێک زەوییەکانی داگیرکردوون"
دوای 21 ساڵ دانیشتوانی گوندی گەرمکی تەقتەق گەڕانەوە سەر زەوییەکانیان
ئاوی دوبزی بۆ بەردرایەوە