شارەوانی خاڵخاڵان کارەکە دەکات

پردی نێوان تەقتەق – شوان نۆژەن دەکرێتەوە

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

لە ماوەی رابردوودا بەشێکی زۆر لە پردی نێوان تەقتەق – شوان بەهۆی لافاوەوە رووخا و ئاو بردی، ئێستا شارەوانیی خاڵخاڵان بڕیاریداوە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبان و پردەکانی کەرکوک نۆژەنی بکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.11.18، ئازاد عاسی، سەرۆکی شارەوانیی کۆمەڵگەی خاڵخاڵان بە 964ـی وت، ” بڕیارمانداوە لە زووترین کاتدا و بە شێوەیەکی ئەندازەیی و پێشکەوتوو پردەکە نۆژەن بکەینەوە، چونکە ئەگەر زوو چاک نەکرێتەوە، مەترسی بۆ سەر شۆفێران و هاوڵاتیان دروست دەکات”.

درێژی پردەکە زیاترە لە 20 مەترە و پێنج کیلۆمەتر لە سەنتەری کۆمەڵگەی خاڵخاڵانەوە دوورە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری