بۆ یادی دامەزراندنی شارەکە
کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستان 240 دار بەڕوو پێشکەشی سلێمانی دەکات
964+
ژووری هەواڵ
کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ یادی سلێمانی 240 نەمامی بەڕوو پێشکەش بە قایمقامیەتی سلێمانی دەکات بۆ ئەوەی لە چیای گۆیژە بڕوێندرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە 18.11.2024، قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، قایمقام پێشوازیی له “ره‌حمان سلێمانی خه‌ڵكی بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان کرد، كه به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پیرۆزبایی یادی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی 240 نه‌مامی به‌ڕووی هێناوه‌ته سلێمانی و پێشكه‌شی قایمقامیەتی سلێمانی كرد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، به‌هه‌ماهه‌نگیی دارستان و پاوانی سلێمانی نه‌مامه‌كان له‌جێگای ئه‌و نه‌مامانه ده‌ڕوێندرێن كه پێشتر له چیای گۆیژه سوتابوون.
بەپێی راگەیەندراوەکە، رەحمان سلێمانی باسی له‌وه كردووە كه شاره‌كانی رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان بۆ ئه‌وان وه‌ك یه‌كه و هه‌ر ده‌رفه‌تێك هه‌بێت بۆ خزمه‌تكردنیان كه‌مته‌رخه‌م نابن و رواندنی ئه‌و نه‌مامانه‌ش له گۆیژه به‌شێكه له قه‌ره‌بووی نه‌مامه سووتاوه‌كان.