لەلایەن پۆلیسی دارستانەوە
داربڕێک لە پێنجوێن و راوچیەک لە ئاغجەلەر دەستگیر کران
964+
توانا نەقی
بە هۆکارى بڕینى دارى دارستانەکان هاوڵاتیەک لە سنورى پێنجوێن دەستگیرکرا، جا چی داربڕینێک پڕ یەک پیکابی بڕیوە و خێریشی لێ نەبینی، لەلایەکی دیکەشەوە لە ئاغجەلەر راوچیەکی ماسی کە بە کارەبا راوی کردووە دەستگیر کراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن ئاسایشەوە کەسێکیان بە تۆمەتی داربەڕین دەستگیر کردووە و دەستیشیان گرتووە بەسەر یەک پیکاب داری تەڕ و ئۆتۆمبێلێکیش.
دەشڵێت، ئەو تۆمەتبارە رادەستی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ دەکرێتەوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
لەلایەکی دیکەوە راوچیەکی ماسیش لە سنووری ئاغجەلەر دەستگیر کراوە کە بە تەقەمەنی و ژەهر و کارەبە کە قەدەغەن راوی کردووە.
مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى ئاغجەلەر لەئەنجامى دەرچونێکیان بۆ زێى بچوک سێ راوچى دەبینن سەرقاڵى راوکردنى ماسین دوانیان هەڵاتوون و دانەیەکیان دەستگیر کراوە.
توانیویشیانە دەست بگرن بەسەر یەک کڵاشنکۆف و 73 فیشەک و یەک تاپڕ و پێنج فیشەک و (یەک مەغزەن و 36 کیلۆ ماسى و سێ تۆڕو یەک ئۆتۆمبێل، بە فەرمانى دادوەر هەردوو هەڵهاتووەکە فەرمانى دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.