تۆڕێکن

ئەوانەى بلیتى یارییەکانى عێراقیان ساختە دەکردن دەستگیرکران

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى بەسرە، تۆڕێکى دەستگیرکرد کە هەڵساون بە ساخکردنەوەى بلیتى ساختە بە هاندەران لە بارى نێوان عێراق و ئوردن و 450 دانەشیان لێ فرۆشتووە.

فەرماندەیى پۆلیسى بەسرە لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردووەتەوە، لەکاتێکدا هاندەران دەچوونە ناو یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە بۆ بینینی یاری هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر ئوردن، مەفرەزەکانی پۆلیس توانیان ژمارەیەک تۆمەتبار دەستگیربکەن کە 159 بلیتى ساختە و بڕێک پارەیان پێبووە.

وەک باسکراوە، دواى لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە خاوەنى کۆمپانیایەکى گەشتیارى تۆمەتبارکراوە بە فرۆشتنى ئەم بلیتە ساختانە.

پۆلیسى ئاماژەى بەوەشکردووە، تۆڕەکە لەگەڵ دوو تۆمەتبارى دیکەدا کە پێدەچێت لە دەستەى هاندەران بن، 450 بلیتى ساختەیان فرۆشتووە.

لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران راگیراون و بەپێى برگەکانى مادەى 295 لە یاساى سزادان، رێکاریى یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.

بەتۆمەتی کوشتن و دزی و ساختەکردن 22 کەس دەستگیرکران

بەتۆمەتی کوشتن و دزی و ساختەکردن 22 کەس دەستگیرکران