لە سنووری پشدەر
گوندی مڕە دەبێتە خاوەنی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی خۆی
+964
ژێوار خدر
لەمەودوا دانیشتووانی گوندی مڕەی سنووری پشدەر، خەمی بێ ئاوییان نابێت، چونکە رەزامەندی دراوە بە لێدانی بیرێکی ئیرتیوازی تایبەت بە گوندەکە، بەمەش کێشەی بێ ئاوی گوندەکە بە تەواوی چارەسەر دەبێت.
موحسین حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی هێرۆ بە 964ـی وت، لە 5.11.2024ەوە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە رەزامەندیمان وەرگرتووە بۆ هەڵکەندنی بـیـری ئـیـرتـیـوازی بـۆ گـونـدی مـڕە، چونکە پێشتر ئەو گوندە هیچ سەرچاوەیەکی ئاوی نەبووە و سوودیان لە ئاوی کانییەکان وەرگرتووە و بە تانکەری ئاوی فەرمانگەی ئاوی هێرۆ ئاویان بۆ دابینکراوە.
وتیشی، بودجەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە 45 مـلـیـۆن دیـنـارە و لـە مـاوەیـەكـی نـزیـك دەكـەوێـتــە بـواری جـێـبـەجـێـكـردنـەوە، ماوەی تەواو بوونی پڕۆژەکەش 60 رۆژە، بـە تـەواو بـوونی گـرفـتـی كـەم ئـاوی 20 ماڵی گوندەکە نامێنێت.