لیستى ناوه‌كانیان ببینه‌

34 هاوڵاتى هه‌ولێر ناویان بۆ حه‌ج گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام موبایله‌كانیان داخراوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەى هه‌رێمی كوردستان لیستێكی 34 كه‌سی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت، ئه‌م هاوڵاتیانه‌ ناویان بۆ حه‌ج گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام كاتێك په‌یوه‌ندیان پێوه‌ده‌كه‌ن كوبایله‌كانیان داخراوه‌ یاخود به‌رده‌ست نییه‌.

داوایان له‌ هاوڵاتیانی پارێزگای هەولێر و دەوروبەری كراوه‌ هەر کەسێک زانیاری لەسەر ئەو ناوانە هەیە یاخود دەیانناسێت ئاگادارییان بکەنەوە و تاوەکو لە نزیکترین کاتدا سەردانی نووسینگەی حەج و عومڕەی پارێزگای هەولێر بکەن.

نیاز شێخ راغب، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى حەج و عومڕەی هه‌رێمی كوردستان به‌ 964ـى راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوانه‌ په‌یوه‌ندیان نه‌كرده‌وه‌ ئه‌وان ناچارن ناوى یه‌ده‌گ له‌ شوێنه‌كانیان دابنێن.

وتیشی “ئه‌و 34 هاوڵاتییه‌ له‌ناو ئه‌و پێنج هه‌زار و 120 هاوڵاتییه‌ن كه‌ به‌شدارى حه‌جى ئه‌مساڵ ده‌كه‌ن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌دواى مانگى ئایاره‌وه‌ گه‌شتى ئه‌مساڵى 2025ـى حه‌ج ده‌ستپێده‌كات و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیش كراوه‌.

حەج و عومرەی دهۆک بەدوای 11 کەسدا دەگەڕێت

حەج و عومرەی دهۆک بەدوای 11 کەسدا دەگەڕێت