ئەمڕۆ بەفر و باران دەبارێت

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان، پێشبینی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینیەكان لەناوچە شاخاویەكان بەفر دەبارێت و لە شارەكانیش بارانبابرین بەردەوام دەبارێت.

بەپێی پێشبینیەكان لە درەنگانی شەودا بارانبارین لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەوەستێت و پلەكانی گەرما نزمتر دەبنەوە.

رۆژی هەینی پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزن و نمەباران لە ناوچە شاخاوییەكان بەردەوام دەبێت، تەم لە هەندێك ناوچە روو لەزیاد بوون دەكات.

دوو رۆژە پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی نزمدایە و بەفر لەناوچە شاخاویەكان باریوە و لە سەرجەم هەرێمی كوردستان بارانبارین بەردەوامە