بابه‌ته سەرەکییەکەیان نەهێشتنى داربڕینه
ژینگه‌ى سۆران گوند به گوند ده‌گه‌ڕێت و رێنمایی ژینگه‌یی بڵاوده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ئیداره‌ی سۆران، ده‌ستى به‌هه‌ڵمه‌تێكی گوند به گوندى سنووره‌كه‌ى كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى هۆشیتری ژینگه‌یی بڵاوبكاته‌وه و كۆتاییش به بابه‌تى داربڕین بهێندرێت.
چه‌ند رۆژێكه ئه‌م هه‌ڵه‌ته ده‌ستیپێكردووه و تاوه‌كو ئێستا چه‌ند گوندێكیان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه له قوتابخانه‌كانیدا سمینیاریان به‌ڕێوه‌بردووه.
هه‌ژار ماهیر، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران، به 964ـى راگه‌یاند هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان به دوو قۆناغ به‌ڕێوه ده‌چێت، یه‌كه‌مجار ده‌چنه قۆتابخانه‌ى گونده‌كان و رێنمایی پێویست به قوتابیان ده‌گه‌یه‌نن له قۆناغى دووه‌میشدا گوندنشینان و موختارى گونده‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه و مه‌ترسییه‌كانى داربڕینیان بۆ ده‌خه‌نه‌ڕوو.
وتیشی “له‌نزیكه‌وه جوتیارانى گوندنشینانیش ده‌بینین و ئاشناى رووه زانسییه‌كه‌ى بڕین و خاوێنكردنه‌وه‌ى دار و دره‌خته‌كانیان ده‌كه‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وقافی ئیداره‌ى سۆرانیش هه‌ماهه‌نگیان دروستكردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش له‌رێگه‌ى مینبه‌ره‌كانه‌وه هۆشیاری ژینگه‌یی بڵاوبكه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ش له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام دان بۆئه‌وه‌ى چاودێریكردنى دارستانه‌كان چڕتر بكه‌نه‌وه.