ئه‌م مانگه دەست لە (دۆشاوى ته‌ماته) بشۆن
له هه‌ولێر به (برنج) ده‌ست به دابه‌شكردنى به‌شه خۆراكی نوێ بۆ هاوڵاتیان كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
خۆراكى هه‌ولێر ده‌ڵێت، ده‌ستیان به‌دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكی نوێ بۆ هاوڵاتیان كردووه و سه‌ره‌تاش برنج دابه‌شده‌كه‌ن دواتر ماده‌كانى دیكه.
ئه‌م به‌شه خۆراكه‌ى دابه‌شده‌كرێت، سەبەتەی هەشتەمی ساڵی 2024ـە.
بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر ئاگاداری ئەو بریکارانە دەکاتەوە لە بنکەکانی 201، 202، 203 و 204 ن سبه‌ى پێنجشه‌ممه 14.11.2024 سه‌ردانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و تسلیمکردنی پارەی لیستی مانگی 11ـى 2024.
ئاماژه بوه‌شكراوه به‌شه خۆراكى ئه‌مجاره به برنج ده‌ستپێده‌كات دواتریش ماده‌كانى دیكه، به‌ڵام لەم مانگە دۆشاوی تەماتە نادرێت لەبەر ئەوەی پێشتر لە مانگێک دوو بەشە دۆشاوی تەماتە دابەشکرا بوو.
ماده خۆراكییه‌كانى ئه‌م مانگه برییتن له زه‌یت، شه‌كر، برنج، نیسك و ماش.
روونیشكراوه‌ته‌وه، كه بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان، تەنیا لە رێگای ڤیزە کارتی بانکی (جنوب ئیسلامی)یه‌وه دەبێت، چونكه ده‌ڵێت “بە پێی نووسراوێک کە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق هاتووە هەر بریکارێک مامەڵەی ئه‌م بانکه‌ی نەکردبێت، بەشە خۆراکی ئەم مانگەی بەشێوەی کاتی بۆ ناچێت و دەدرێت بە بریکارێکی دیكه” .