لە دەرەوەی خانەقین

موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی زیاد لە هەزار خێزانی کورد دەبڕێت

+964

راژان باجەڵان – خانەقین

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پلانێکی داڕشتووە بۆ بڕینی موچە و ناسینەوەی ئەو کەسانەی مانگانە هاوکاری چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەگرن و لە ناوچەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی عێراق نیشتەجێن.

فراس مەجید، بەڕێوەبەری فەرمانگەی چاودێری کۆمەڵایەتی خانەقین بە 964ی وت، بە پێی پلانێک بەرێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی دیالە هەستاوە بە چاودێریکردنی ئەو خێزانانە کە لەکوێ موچەکانیان وەردەگرن لە رێی کارتەکانیانەوە بۆ ماوەی شەش مانگ.

ئەگەر لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت ئەو کەسانەی کە موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەگرن لە دەرەوەی ناوچەکانی دەسەڵاتی حکومەتی عێراق نیشتەجێن، موچەکانیان دەبڕدرێت، “چونکە بڕیار نییە ئەو پارەیە بۆ ئەو کەسانە خەرجبکرێت”.

هەروەها وتی موچەکان هی زیاد لە هەزار خێزانە و سەرجەمیان لە چینەکانی (بێوەژن و نەخۆش و ژنی زیندانیکراو و کەمئەندام و خێزانی کەمدەرامەتن) کە پێشتر وا خۆیان ناونووسکردووە کە خەڵکی ناو شاری خانەقینن بەڵام خۆیان لە شارەکانی (کەلار و قۆرەتو ساڵح ئاغا و مەیدان)ن.

لە رێی نوسینگەی چەند ئەندام پەرلەمانێک و لایەنێکی سیاسی ئێستا هەوڵی ئەوە دەدرێت کە موچەی ئەو خێزانانە بگەڕێنرێتەوە بۆ ئەوەی بێ موچە نەکرێن.

پێداچوونەوە: هاوبەش

گۆڕینی قایمقامە کوردەکەی خانەقین نیگەرانی دروست کردوو...

گۆڕینی قایمقامە کوردەکەی خانەقین نیگەرانی دروست کردووە