بۆ حەوت پسپۆڕی جیاواز

ئیدارەی راپەڕین 43 فەرمانبەر بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنێت

+964

ژێوار خدر

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین هەلی کاری رەخساندووە و بەنیازە 43 فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست لە چەند پسپۆڕییەکی جیاواز لە سنووری ئیدارەکە دابمەزرێنێت لە هەردوو قائیمقامیەتی قەزای (رانیە – پشدەر ) و تەواوی ناحیەکانیان.

ئەمڕۆ سێشەمە 12.11.2024، ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین 43 هەلی کاری بەشێوەی گرێبەست بۆ هەریەک لە پسپۆڕییەکانی ژمێریاری، کارگێری، کۆمپیوتەر، یاسا، پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان، کۆلێژی زمان بەشی ئینگلیزی(وەرگێڕ)، راگەیاندن راگەیاند.

چەند مەرجێکیشی بۆ وەرگرتنی ئەو کەسانە داناوە کە داواکاری پێشکەش دەکەن، پێشکەشکار پێویستە حوکم نەدرابێت بە سزای تاوانی کەتنی ئابڕووبەر، دوو کەسی هەمان خێزان وەرناگیرێن، پێشکەشکار بە هەر بڕوانامەیەک دابمەزرێت بۆی نیە دوای وەرگیران داوای بەرزکردنەوەی بڕوانامەکەی بکات.

دواکات بۆ پڕکردنەوەی فۆرم بەرواری 19.11.2024 دەبێت.

درێژەی مەرجەکان لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا نووسراون:

1-  پێویستە داواکار بە فیعلی نیشتەجێی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین بێت و کارتی زانیاری سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین بێت .

2-  سەرجەم ئەو کەسانەی کە ناویان دەردەچێت لە خاڵبەندی پسپۆڕی خۆی دەبێت ناوبراو نیشتەجێی ناوەندی قەزا یان ناحیەکانی خۆیان بێت بەپێی ئەو میلاکەی کە داواکراوە بۆیان.

3- پێشکەشکار بۆی هەیە تەنها یەک پسپۆڕی لە فۆڕمی دامەزراندن هەڵبژێرێت، بە پێچەوانەوە ناردنی زیاتر لەیەک فۆڕم لە لایەن داواکارەوە دەبێتە هۆی پوچەڵکرنەوەی فۆرمەکەی.

4- ساڵانە گرێبەستەکەی نوێ دەکرێتەوە لە حاڵەتی جێبەجێنەکردنی ئەرکەکانیدا لایەنی پەیوەندیدار دەتوانێت گرێبەستەکەی بۆ نوێ نەکاتەوە هەڵیبوەشێتەوە.

5- نابێت پێشکەشکار هیچ مووچەیەکی تری هەبێت لە دام و دەزگاکانی حکومەت.

6- ئەو کەسانەی کە ناویان دەردەچێت لە خاڵبەندیەکان مەرج نیە وەربگیرێن تاکوو دوای چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوە و ووردبینی کردنی سەرجەم بەڵگەنامە پێشکەشکراوەکانی ناوبراو.

7- لە کاتی چاوپێکەوتندا پێویستە وێنەیەک لە (بڕوانامە ،کارتی زانیاری، ناسنامەی خێزان و منداڵ، پشگیری ئەو فەرمانگەیەی کاری لێکردووە ، ناسنامەی شەهید ) لەگەل چاپە رەسەنەکان بهێنێت .

8-دوای دەرچوونی ناوی کەسی پێشکەشکار (ئاگاداری بەرێزتان دەکەینەوە لیژنەیەکی تایبەتمەند هەڵدەستێت بە هەڵسەنگاندنی تواناو شارەزایی و پسپۆری کەسی دەرچوو لەم پسپۆریانە (ژمێریاری – کارگێری – کۆمپیوتەر – یاسا – پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان – کۆلێژی زمان/ئینگلیزی(وەرگێڕ)).

9-ئەو کەسانەی ناویان دەردەچێت لە کێبڕکێکە, دەبێت بەڵێننامەی دادنووس بهێنێت، کە تا ماوەی پێنج ساڵ بە هیچ شێوەیەک داوای گواستنەوەی راژەی نەکات لەو شوێنەی دامەزراوە بۆ شوێنێکی تر.

10- دەرچوانی بەشی کۆمپیوتەر دەکەونە کێبڕکێی خاڵبەندی لە سنوری ناحیەکەی خۆی، چونکە مەرجە دەبێت دانیشتووی سەنتەری ناحیەکە بێت یان دانشتووی گوندەکانی هەمان ناحیە بێت کە بۆی دادەمەزرێت بەرزترین خاڵ چانسی دامەزراندنی دەبێت.

لە رێگەی ئەم لینکەوە دەتواننفۆرمی دامەزراندن پڕ بکەنەوە

تەندروستى راپەڕین 24 هەلى دامەزراندن رادەگەیەنێت

تەندروستى راپەڕین 24 هەلى دامەزراندن رادەگەیەنێت