لە قوتابخانەی فەرەنسی – هەولێر بەڕێوەچوو
رێوڕەسمی یادی 100 ساڵەی لەدایکبوونی دانیێل میتێران
+964
ژێوار خدر
ئەمڕۆ رێوڕەسمی 100 ساڵەی لەدایکبوونی دانیێل میتێران، قوتابخانەی فەرەنسی هەولێر، پێشوازییان کرد لە کونسوڵی فەرەنسا و وەزیری پەروەردە و باسیان لە گرنگی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی فەرەنسا کرد، بەهەمان شێوە لە ئیڤێنتەکەدا باس لە پەیوەندی چالاکوانی سیاسی و چالاکوانی مافی مرۆڤ دانیێڵ میتێران، لەگەڵ کوردەکان کرا.
ئیمانیوێڵ پۆوڵان، سەرۆکی فاوندەیشنی دانیێڵ میتێران کە ئامادەی ئیڤێنتەکە بوو بۆ 964 قسەی کرد و وتی، میتێران دوو ئامانجی سەرەکی هەبوو بۆ کوردستان، یەکەمییان بەدڵنیاییەوە دەیەویست پیشانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەوروپا بدات، کە چی بەسەر کوردستاندا هاتووە، پێیان بڵێت کە هەموو ئەو شتە خراپانە لەوێ روودەدەن و ئێمە نەدەیانبینین نە دەیانبیستین.
وتیشی، ئێستاش ئێمە لێرە چەند راهێنان و چالاکی تایبەت بە گەنجانمان هەیە، هەروەها پلانی چاندنی 10 هەزار نەمامییان هەیە لە پارێزگای دهۆک.