له قه‌زاى ته‌قته‌ق
كچێکی ته‌مه‌ن 16 ساڵان كه‌وتووه‌ته ناو زێی بچووک و تەرمەکەی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه
964+
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
کچێکی تەمەن 16 ساڵان لە قەزای تەقتەق، دەکەوێتە ناو زێی بچووک و ده‌ڵێن خنكاوه، بەڵام تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
رووداوه‌كه، له کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 2024.11.12، روویداوه.
عەمید گۆران ئەحمەد سماقه، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە، بە 964ـی راگه‌یاند، تیمەکانیان ئاگادارکرانەوە کە کچێک بە ناوی (ل. س. ع) لە قەزای تەقتەق کەوتۆتە ناو زێیەکەوە و خنکاوە، تا ئێستا خەریکی دۆزینەوەی تەرمەکەن.
وتیشی “ماڵی كچه‌كه لەسەر زێی بچووكە، وادیارە خەریکی بەخێوکردنی پەلەوەر بووە لە کاتی کارکردن ئەو رووداوە روویداوە، بەڵام تا ئێستا نازانین هۆکاری رووداوەکە چی بووە”.
زێی بچووک کە بە قەزای تەقتەق دا تێدەپەڕێت، چەندین ماڵ لەسەر زێیەکە خانوویان دروستكردووه، بەشێک لەو خانووانە هیچ بەربەستێک و پەرژینێکیان نییە بۆ ئەوەی تووشی ئەو جۆرە رووداوانە نەبن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن