هەولێر

لەمەودوا خوێندکارانی نابیست دەتوانن لە پەیمانگەی هونەرەجوانەکان بخوێنن

+964

ژوولی عەدنان

لە کۆبوونەوەیەکی نێوان بەڕیوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و راوێژکارانی وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەری پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر، بڕیاڕدرا بۆ ئەمساڵی خوێندنی پەیمانگای هونەری هەولێر، خوێندکاری نابیست وەربگیرین، بە مەرجێک لە تاقیکردنەوەی توانستدا سەرکەوتووبن.

“خوێندکارمان هەیە نابیستە بەڵام دەتوانێت وێنەکێشی باشی لێدەربچێت”، پەیمان عەبدولکەریم شێروانی بەڕێوەبەری چاودێریی کەمئەندامانی هەولێر ئەمڕۆ ئەمەی بە 964 وت.

باسی لەوەش کرد، بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر بڕیاری داوە هاوکار و پاڵپشتی پەیمانگەی هونەرە جوانەکان بێت، بە تایبەت “لە کردنەوەی خولی راهێنانی زمانی ئاماژە لە لایەن مامۆستایانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بۆ مامۆستایانی پەیمانگەی هونەرەجوانەکان”.

لە لای خۆیانەوە وەزارەتی پەروەردە ئامادەیی خۆیان لە وەرگرتنی قوتابیانی نابیست لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکان دەربڕیوە، بەو مەرجەی ئەو قوتابییانە هەلسەنگاندیان بۆ بکرێت و بە پێی توانا وەربگیرێن.

بەهای تابلۆی خوێندکارانی شێوەکاریی هەولێر کەمتر نییە ...

بەهای تابلۆی خوێندکارانی شێوەکاریی هەولێر کەمتر نییە لە 100 هەزار دینار

هەر پێشکەشکارێک دەیەوێت لە کۆلێژی هونەر بخوێنێت دەتوا...

هەر پێشکەشکارێک دەیەوێت لە کۆلێژی هونەر بخوێنێت دەتوانێت فۆرم پڕبکاتەوە