"بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری"
بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی گردبوونەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
بەشێک لە خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی گردبوونەوە و رێگای سەرەکیی چوارچرایان داخست.
رەنج محەمەد نوێنەری خوێندکارە ناڕازییەکان بە 964ـی وت، “بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری لە بەردەم زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی گردبووینەتەوە و بەشە ناوخۆییەکانمان زۆر پیسە”.
باسی لەوەشکرد، لە هەفتەیەکدا دوو شەو ئاوی گەرمیان بۆ دابین دەکەن و مشکێکی زۆر هەیە لە ژوورەکانیاندا.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری