لە سلێمانی

نەشتەرگەری دڵ بۆ منداڵێكی شەش کیلۆگرامی ئەنجامدرا

964+

توانا نەقی

لە چەند ۆژی رابردوودا لە سلێمانی نەشتەرگەری بۆ منداڵێک کە کێشی شەش کیلۆگرام بوو ئەنجامدرا و تەندروستی دەڵێت نەشتەرگەرییەکی ئاڵۆز بووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، ‌لە نەخۆشخانەی پسپۆریەکانی دڵ لە سلێمانی نەشتەرگەرییەکی ئاڵۆزی زگماکی دڵ بۆ منداڵێک کەکێشی شەش کیلۆگرام بوو.

دەشڵێت، لەماوەی دوو مانگی رابردوودا ئەمە چوارەم منداڵە کەنەشتەرگەری دڵی بۆ ئەنجام دەدرێت لە نەخۆشخانەی پسپۆڕیەکانی دڵ سلێمانی.

تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە هەنگاوێکی باشە بڕیویانە لە کەرتی تەندروستی و ئەنجامدانی نەشتەرگەری دڵ بۆ منداڵان.

12 نەشتەرگەری دڵ بۆ منداڵانی دهۆک بەخۆڕایی دەکرێت

12 نەشتەرگەری دڵ بۆ منداڵانی دهۆک بەخۆڕایی دەکرێت