هەڵدانی دیسک
کچێکی نەجەفی مەدالیای زێڕی بۆ یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەدەستهێنا
+964
ژوولی عەدنان
یاریزانێکی خەڵکی نەجەف بە ناوی ئافاق فایەق توانی مەدالیای زێر بۆ یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەدەستبهێنێت لە یاری فڕیدانی دیسکدا، لە پاڵەوانیەتیی یانەکانی عێراق، کە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو
ئافاق فایەق بۆ 964 وتی ” ئەمە سێزدەمین جارە بەشداری لە پاڵەوانیەتیی یانەکانی عێراق دەکەم، دە ساڵە پێشەنگی فڕێدانی دیسکم لە وەرزشی یانەکانی عێراقدا، ئەمساڵیشس کە لە بەسڕە ئەنجامدرا خەڵاتی بڕۆنزیم لە رۆژئاوای ئاسیا بەدەستهێنا”
وتیشی: شەش ساڵە لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی سلێمانی یاریی دەکەم، لەم ماوەیەشدا چەندین نازناو و ریکۆردم دەستکەوتووە.
پاڵەوانیەتیی گۆڕەپان و مەیدانی یانەکانی عێراق، کە لە یاریگەی فرانسۆ هەریری لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، بە بەشداری 400 یاریزانی نێر و مێ کە نوێنەرایەتی 75 یانەیان دەکرد، کە سێ رۆژی خایاند و چوار ژمارەی پێوانەیی نوێیش لە پێشبڕکێیەکانی خێرایی، فڕێدانی قورس، فڕێدانی دیسک و فڕێدانی چەکوش تۆمارکران.