بۆ پاراستنى شانه و به‌رده‌وامى به‌رهه‌م
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ كاته‌كانى خۆراكدانى هه‌نگ بۆ هه‌نگه‌وانان بڵاوده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم، كاته‌كاتى خۆراكدانى ده‌ستكرد به هه‌نگ، به گرنگ ده‌زانێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین رێنمایی نوێی بۆ هه‌نگه‌وانان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
رێنماییه‌كان له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتی گشتی توێژینەوە و رێنمایی کشتوکاڵی سه‌ر به‌م وه‌زاره‌ته بڵاوكراونه‌ته‌وه و پێیوایه کاتەکانى خۆراکدان یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی بەهێزی شانە و دڵنیابوون لە بەردەوامی بەرهەمهێنانی هەنگوین.
کەی پێویستە خۆراک بۆ هەنگ دابین بکرێت؟
یه‌كه‌م: لە کۆتاییەکانی پایز و سەرەتای وەرزی زستاندا
لەگەڵ نزیکبوونەوەی زستان و دابەزینی پلەکانی گەرما شیلە و دەنکە هەڵاڵە لە سروشتدا کەم دەبێتەوە و هەنگەکان سەرچاوەی خۆراکی سروشتییان نامێنێت. لێرەدا گرنگی خۆراکدانی شەکر بە چڕیی 2:1 (شەکر بۆ ئاو) دێت بۆ دابینکردنی وزەی پێویست بۆ هەنگەکان و له مەترسی برسیبوون یاخود لەدەستدانی هێزیان کەمدەکاتەوە.
دووه‌م: لە وەرزی بەهاردا
لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی بەهاردا، هەنگەکان پێویستیان بە وزە هەیە بۆ دروستکردنی بنەماى شەمێی نوێ و بەخێوکردنی کرمەکانیان، بۆ ئەمەش پێویستی بە خۆراکێکی جیاواز هەیە بە رێژەی 1:1 (شەکر بۆ ئاو)، كه یارمەتیدەرە بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی خۆراکی سروشتی بەتایبەتی لە رۆژانی سارد یان باراناوی، تا ئەوکاتەى دۆخی گوڵ و شیلە سەقامگیر دەبێت.
سێیه‌م: لە ماوەی وشکەساڵی یان نەبوونی گوڵدا
لەو وەرزانەی گوڵ كه‌م بێت یاخود وشکەساڵی بێت، وەک هاوین لە هەندێک ناوچەدا، هەنگەکان پێویستیان بە پشتیوانی زیاترە بۆ بەردەوامبوون لە چالاکیی و بەرهەمهێناندا. لێرەدا دەتوانرێت خۆراکى دەستکرد دابین بکرێت بۆ ئەوەی هەنگەکان واز لە دروستکردنی شانەکان یان بەخێوکردنی کرمەکان نەهێنن.
چواره‌م: لە ماوەی بەخێوکردنی شاژن یان زیادکردنی ژمارەی کرمۆکەکان
کاتێک هەنگەوان دەیەوێت شاژن بەخێوبکات یان ژمارەی کرمۆکەکان زیاد بکات، گرنگە خۆراکێکى رێک و بەردەوام دابین بکات. ئەمەش یارمەتی هەنگ دەدات بۆ دانانى گەرا، هەروەها قەبارەی شانە زیاد دەکات، ئەمەش یارمەتیدەرە و دواتر لە وەرزی گوڵکردندا بەرهەم زیاده‌کات.
پێنجه‌م: ماوەی نێوان وەرزی گوڵکردندا
دوای کۆتایی هاتنی وەرزێکی سەرەکى گوڵکردن، رەنگە پێش دەستپێکردنی وەرزی داهاتوو کەلێنی خۆراکی ڕووبدات. لەم حاڵەتەدا خۆراکدان وەک پردێک کاردەکات کە یارمەتی هەنگەکان دەدات بە چالاکی بمێننەوە، بەبێ ئەوەی هێزیان لەدەست بدەن بەهۆی کەمی شیلەوە.
باشترین کاتەکانی رۆژ بۆ خواراکدان:
باشتر وایە بەیانیان زوو یان لە کاتی خۆرئاوابووندا خۆراک بۆ هەنگەکان دابین بکرێت، چونكه لەو کاتانە مێروو و هەنگە بیانییەکان کەمتر چالاک دەبن، ئەمەش ئەگەری دزین و هێرشکردنە سەر شانە کەمدەکاتەوە، ده‌بێته یارمەتده‌ری هەنگەکان كه بە شێوەیەکی کاریگەر خۆراک هەڵبمژن.
ئامۆژگاری بۆ مسۆگەرکردنى خۆراکدانێکی کاریگەر
– بەکارهێنانی خۆراکدەری ناوەوە بۆ کەمکردنەوەی راکێشانی سەرەنجى هەنگ و مێرووى بیانی دیکە.
– دوور بکەرەوە لە زیادەڕۆیی لە خۆراکدان؛ پێویستە بڕێکی گونجاو بەپێی پێویستی هەنگەکان دابین بکرێت.
– دڵنیابوون لە پاک و خاوێنی گیراوەی شەکر بۆ دوورکەوتنەوە لە نەخۆشی.
– چاودێری بارودۆخی هەنگ و شانەکان بۆ رێکخستنی رێژەی خۆراکدان بەپێی پێویست.
• کاتی گونجاوی خۆراکدان هاوکارە لە پاڵپشتیکردن لە بەهێزی و تەندروستی هەنگەکان، هەروەها دڵنیای دەدات لە بەردەوامی بەرهەمهێنانی بەرزی هەنگوین.