
دیمه‌نێك له‌و كرمانهى گومان ده‌كرا له‌گه‌ڵ به‌فر باریبن... فۆتۆ: سۆسیال میدیا
ساغكردنه‌وه؛ لە سیده‌كان کرم له‌گه‌ڵ به‌فر نه‌باریوە
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له به‌فربارینه‌كه‌ى دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌رى ده‌ڤه‌رى سیده‌كان، له ڤیدیۆیه‌كدا پیاوێكی برادۆستى ده‌رده‌كه‌وێت، كه له چوارده‌وریدا چه‌ندین كرمی ره‌ش كه‌وتوونه‌ته سه‌ر به‌فر و ئه‌و حاڵه‌ته به ده‌گمه‌ن و كه‌م وێنه ناوده‌بات، ده‌شڵێت “یه‌كه‌مجاره ببینم كرم له‌گه‌ڵ به‌فر ببارێت”.
ئه‌م حاڵه‌ته له رۆژى 30ى كانوونى دووه‌مى 2023، له گوندى هه‌تكاى سه‌ر به قه‌زاى سیده‌كان بینراوه.
تۆڕى964، له به‌دواداچوونێكدا سۆراغی کرد، ئیحسان چه‌له‌بی قائیمقامی قه‌زاى سیده‌كان، ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه كه ئه‌و كرمانه له‌گه‌ڵ به‌فر باری بن، به‌ڵكو وتى “داری به‌ته‌مه‌ن له‌و شوێنه هه‌ن و پێشبینى ده‌كرێت ئه‌و كرمانه له‌و داره‌وه ده‌ركه‌وتبن و كه‌وتبنه سه‌ر زه‌وى”.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، پێده‌چێت ئه‌و كرمانه به‌هۆى سه‌رماى به‌فربارینه‌كه‌وه له‌و دارانه هاتبنه ده‌ره‌وه و كه‌وتبنه سه‌ر به‌فره‌كه، چونكه “ژماره‌ى ئه‌و كرمانه‌ش كه‌مه و نزیكه‌ى 15 كرمێك ده‌بێت و شوێنی تر‌ى له نزیك ئه‌و شوێنه نه‌گرتووەته‌وه”.
قائیمقامی سیده‌كان ئه‌و حاڵه‌ته له سنووره‌كه‌ى به ده‌گمه‌ن ده‌زانێت و ده‌ڵێت، “تاوەکو ئێستا له‌و سنووره شتى وا نه‌بینراوه”.
سیده‌كان پێشتر ناحیه بوو، ده‌كه‌وێته سێكوچكه‌ی سنووری نێوان عێراق، ئێران و توركیا، به‌ڵام دواى به ئیداره‌بوونى قه‌زاى سۆران له رۆژى 2ى تشرینی دووه‌مى 2022، به نووسراوێكی وه‌زاره‌تى ناوخۆ، كرایه قه‌زا و گوندى (به‌رمیزه)ى سنووره‌كه‌شى كرایه ناحیه.