دایکان و باوکان و قوتابیان ئاگادار بن

هیچ زانکۆیەکی تایبەت لە هەرێم کۆلێژی پزیشکی گشتیی نییە

964+

شۆڕش قادری

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم دەڵێت، لە هیچ زانکۆیەکی تایبەت، کۆلێژی پزیشکی گشتیی نییە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەرچاوڕوونییەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە، بەپێى یاساى ژمارە دووی ساڵى (2013)ى یاساى زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان، ماددەى پێنجەم، بەشى شەشەم، خاڵى سێیەم، هیچ زانکۆییەکى تایبەت لە هەرێمى کوردستان (کۆلێژى پزیشکى گشتى) نییە، چونکە کردنەوەى ئەو کۆلێژە پێیوستى بە هەموارى یاسا هەیە.

دەشڵێت، “بەپێویستى دەزانین قوتابیان و خوێندکاران ئاگاداربکەینەوە کە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان کە لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مۆڵەتیان پێدراوە، (کۆلێژى پزیشکى گشتى) یان نییە”.

بۆ بینینی ئەو یاسایەی کە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم باسی دەکات، کلیک لێرە بکە.

وەزارەتی خوێندنی باڵای زەمالەی خوێندن لە روسیا رادەگە...

وەزارەتی خوێندنی باڵای زەمالەی خوێندن لە روسیا رادەگەیەنێت

وانەبێژەکانی خوێندنی باڵا فەرمانی زانکۆییان بۆ دەردەچ...

وانەبێژەکانی خوێندنی باڵا فەرمانی زانکۆییان بۆ دەردەچێت