لە ئەمریكا

43 مەیموونی “مێ” لە بنكەیەكی توێژینەوەی پزیشكی هەڵاتن

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

دەسەڵاتدارانی خۆجێی لە ویلایەتی کارۆلینای باشوور لە ئەمریکا رایانگەیاند، 43 مەیموون لە کۆمەڵگەیەکی توێژینەوەی پزیشکی هەڵهاتوون، چونکە کارمەندێکی نوێ قەفەسەکەی بە توندی دانەخستبوو.

دەسەڵاتداران دڵنیایی خەڵکیان دا کە “هیچ مەترسییەکی بەرچاو” لەلایەن مەیموونە هەڵهاتووەکانەوە دروست نەبووە.

گریگۆری ئەلێکساندەر، بەرپرسی پۆلیسی ناوچەكە بە میدیاكانی رایگەیاند، مەیموونەکان تووشی هیچ نەخۆشییەک نەهاتوون و هەموویان لە رەگەزی “مێ”ن و بێ زیانن، بەڵام هەست بە دڵەڕاوكێ دەكەن.

پۆلیس روونیكردەوە، کێشی هەریەک لە مەیموونەكان نزیکەی 3 کیلۆگرامە و بچووكن، تا ئێستاش لە تاقیکردنەوەکاندا بەکارنەهێنرابوون.
پۆلیسی کارۆلینای باشوور ئاشكرای كرد، رووداوەكە چوارشەممەی رابردوو روویداوە و ئێستا کارمەندانی کۆمپانیای ئەلفا جینێسیس چاودێری مەیموونەکان دەکەن و کاردەکەن بۆ ئەوەی بە خۆراک پەلكێشیان بكەنەوە بنكەكە.

بە وتەی گریگۆری ئەلێکساندەر، مەیموونە هەڵهاتووەکان لە جۆری مەكاكن و گەیشتوونەتە دەرەوەی کۆمەڵگەی پزیشکی، کە نزیکەی 1.6 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری یەمەسەوە دوورە.

باسی ئەوەشی كردووە، ئەوانەی مامەڵە لەگەڵ مەیموونەکاندا دەکەن بە باشی دەیانناسن و بەزۆری دەتوانن بە بەکارهێنانی هەندێک میوە یان خواردنی بچووک وەریانبگرنەوە.

بەپێی وتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەكە، کۆمپانیاکە هەوڵدەدات تەڵە دابنێت و کامێرای وێنەگرتنی گەرمی بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی مەیموونەكان بگرێتەوە.

کۆرۆنا مەیمونی لە کوردستان نەهێشت

کۆرۆنا مەیمونی لە کوردستان نەهێشت