"پیرۆزت بێت سەرکەوتن"
سودانى پەیوەندى بە ترەمپەوە کرد
964+
وریا فەتاح
سەرۆک وەزیرانى عێراق، بە تەلەفون قسەى لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کرد و پیرۆزبایى سەرکەوتنەکەى لێکرد.
نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ هەینی، محەممەد شیاع سودانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ئەنجامدا و تیایدا پیرۆزبایی خۆی لە سەرۆک و گەلی ئەمریکا بە بۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکاندا دەربڕی.
وەک ئەوەى لە ناوەڕۆکى پەیوەندییەکە خراوەتەڕوو، هەردوولا خواستی پێشخستنی هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵاتیان دووپات کردەوە، باسیان لە پتەوکردنى پەیوەندییەکانى بەغدا و واشنتن کردووە بەتایبەت لە لایەنى ئەمنی و ئابووری، دارایی، وزە، و تەکنەلۆژیا.