وەک باشترین سەنتەرى چارەسەر جەڵتەى مێشک
خەڵاتێکى نێودەوڵەتى بەخشرایە نەخۆشخانەى شار
964+
وریا فەتاح
خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بەخشرایە نەخۆشخانەی شار وەك باشترین سەنتەر بۆ چارەسەری جەڵتەی مێشك لەسەر ئاستى عێراق، تەنیا لە مانگى رابردووشدا نەخۆشخانەکە پێشوازى لە 27 هەزار و 32 نەخۆش کردووە.
نەخۆشخانەى شار بڵاوى کردەوە، لە کۆنگرەی جەڵتەی مێشک لەشاری بەغداد، خەڵاتی زێرین بە نەخۆشخانەی شار بەخشرا وەك یەکەمین سەنتەری چارەسەری جەڵدەی مێشك لەسەر ئاستی عێراق.
وەک باسى دەکات، خەڵاتەکە بەخشرایە دکتۆر زانا عەبدولرەحمان سەرۆکی بەشی هەناوی مێشک و دەمار لەنەخۆشخانەی شاری فێرکاری لەشاری سلێمانی.
نەخۆشخانەى سار لە سلێمانى یەکێکە لە نەخۆشخانە حکومییە پێشکەوتووەکان لەسەر ئاستى کوردستان، بەشێوەیەک تەنیا لە مانگى رابردوودا، پێشوازى لە 27 هەزار و 32 چارەخواز کردووە.
وەک ئەوەى نەخۆشخانەکە روونى کردووەتەوە، لەو ژمارەیە 20 هەزار و 330 نەخۆش، سەردانی بەشی ئۆپی دی و یەک هەزار و 14 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
هەر بەپێى ئامارەکان، هەر لە مانگى رابردوو شەش هەزار و 147 نەخۆش داخڵ كراون، لەو ژمارەیە یەک هەزار و 649 نەخۆش لەبەشی فریاكەوتن و 988 نەخۆش لەبەشی گورچیلەی دەستكرد و 726 نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و یەک هەزار و 65 نەخۆش لەبەشی هەناوی و 549 نەخۆش لەبەشی شكاوی و 330 نەخۆش لەبەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.
هەر لە مانگى رابردوودا، یەک هەزار و 309 نەشتەرگەرى جۆراوجۆر و 153 نەشتەرگەری قەستەرە و 96 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و 66 نەشتەگەری بۆ منداڵان ئەنجام دراوە.
ئەوە جگە لە ئەنجامدانى 86 هەزار و 565 شیکارى تاقیگەیى و دوو هەزار و 471 هێلکارى دڵ و نۆ هەزار تیشک و سێ هەزار و 604 سۆنەر و 350 ئیکۆ و 609 چارەسەرى سروشتىز