لە سنووری قەزای چەمچەماڵ

ئەوانەی زیادەڕۆییان بۆ سەر کارەبا کردووە لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێ

+964

ژیوار خدر

لەدوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەنێوان قایمقامی قەزای چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر، بڕیاردرا هەرکەسێک سەرپێچی کردبێت و زیادەڕۆیی لەسەر تۆڕی کارەبا کردبیت، رووبەڕووی یاسا بکرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.11.2024، قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی رەمک رەمەزان، قایمقامی قەزاکە و بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر هێمن بەهجەت ئاغجەلەر، لەگەڵ تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی، باس لە بابەتی زیادەڕۆیی کردن بۆ سەر تاوەر و هێڵەکانی کارەبا کراوە لە سنوری ناحیەی ئاغجەلەر، بڕیاریش دراوە بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ سەرپێچیکاران بکرێت و رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.

روونیشیکردووەتەوە، قایمقام داوا لە ئەنجومەنی گوندەکان و گوندنشینانی سنووری قەزای چەمچەماڵ دەکات، لە کاتی بینینی هەر زیادەڕۆییەک بۆ سەر تاوەر و هێڵەکانی کارەبا، هێزە ئەمنییەکان و ئیدارەی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکان ئاگادار بکەنەوە، بە مەبەستی بەدواداچوون و گرتنەبەری رێکاری پێویست بەرامبەر سەرپێچیکاران.

سێ ستوونی کارەبا لە چەمچەماڵ لاربوونەتەوە و مەترسییان ...

سێ ستوونی کارەبا لە چەمچەماڵ لاربوونەتەوە و مەترسییان هەیە