چیتر بارهەڵگرەکان لە بازگەکەدا راناگیرێن
سبەی رێگەی سماقوڵی بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە
+964
ژێوار خدر
دوای ماوەیەکی زۆر لە داخرانی، سبەی هەینی 8.11.2024 رێگەی سماقوڵی بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە، قایمقامی کۆیەش دەڵێت، لەمەودوا رێگە بە تێپەڕبوونی بارهەڵگرەکانیش دەدرێت.
تاریق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە 964ـی وت، وەستانی جوڵەی بارهەڵگرەکان لە بازگەی کۆیە، دەگەڕێتەوە بۆ دروستبوونی لۆدی زۆر لەسەر رێگەکە لە رۆژدا، بەهۆی ئەوەی زۆربەی رێگەکانی کۆیە تاک سایدن و هاتوچۆی بارهەڵگرەکانیش لەسەر رێگەکە لە رۆژدا ئاستەنگی هاتوچۆ دروست دەکات.
وتیشی، وەک چارەسەرێک ئەم ماوەیە لە ماوەی رۆژدا کەمتر رێگەمان بە تێپەڕبوونی بارهەڵگرەکان دەدا و زیاتر لە شەواندا رێگەکەیان بۆ دەکرایەوە، بەڵام لە سبەیەوە رێگەی سماقوڵی کە کار کردن تێیدا تەواو بووە، بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.
روونیشیکردەوە، لە سبەیەوە هەوڵدەدەن بارهەڵگرەکان بەسەر رێگەکاندا دابەش بکەن و ئیتر پێویست ناکات لە بازگەکاندا چاوەڕی بکەن، لەگەڵ کرانەوەی رێگەی سماقوڵی ئیتر هاتوچۆی بارهەڵگرەکانیش ئاسایی دەبێتەوە.