ئەمڕۆ تانکەرەکان دێن

نەوت لە 30 گەڕەک و گوندی سەیدسادق دابەشدەکرێ

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ لە سلێمانییەوە ژمارەیەک تانکەری پڕ لە نەوت دەچن بۆ قەزای سەیدسادق، لە 30 گەڕەک و گوندی قەزاکە نەوت دابەش دەکەن، قایمقام وادەکات موختارەکان خەڵک ئاگادار بکەنەوە.

نەوت لە گەڕەکی ناڵی و هەریەک لە گوندەکانی، (ناوگردان، گامێشتەپە، گردەنازێ، قەدەفەری، مەلا وەیسە، گوڵەخانە، ڕیشین، کانی ئاسکان، قاینەجە، نەوێ، بەردەبەل، تازەدێ، قەڵبەزە، وەڵەسمت، ئوچ قوبە، بەرگەورگان، توتاقاج، کەوڵۆس، چوالە، پەرلی هێرۆ، شانەدەری ژوورو، کەچەڵی، ماو، کێلەکەوە، شانەدەری کۆن، شانەدەری ناوەڕاست، شانەدەری تازە، دێی حاجی نامیق، ئوچ تەپان).

قایمقامیەتی سەیدسادق داوادەکات، خەڵک کارتی زیرەکی نەوت ئامادە بکەنو و بۆ هەر خێزانێک بڕی 200 لیتر بە 104 هەزار دینار دابەشدەکرێ.

تاوەکو رۆژی 27ی شوباتی 2024 زیاتر لە 250 ملیۆن لیتر نەوتی سپیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکراوە و لەو بڕەش لە هەولێر 98 ملیۆن بۆ سلێمانی بووە و هەڵەبجە 102 ملیۆن و دهۆکیش 52 ملیۆن لیتریان پێدراوە.

زیاتر لە یەک ملیۆن و 251 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپیی حکومەتی هەرێم سوودمەندبوون کە دەکاتە 97٪ی کۆی ژمارەی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان.

لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەمریكا نرخی نەوتیش دابە...

لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەمریكا نرخی نەوتیش دابەزی

عێراق تێچووى بەرهەمهێنان و گواستنەوەى نەوتى هەرێم لە ئ...

عێراق تێچووى بەرهەمهێنان و گواستنەوەى نەوتى هەرێم لە ئەستۆ دەگرێت

کار: قەرەبووکردنەوەی نەوتی هەرێم هەنگاوێکی ستراتیژییە...

کار: قەرەبووکردنەوەی نەوتی هەرێم هەنگاوێکی ستراتیژییە بە ئاڕاستە راستەکە