به‌تالیۆنى ژینگه‌پارێزى بارزان:
“بینینى ورچ له سنووره‌كه‌مان بووه‌ته شتێكی به‌رده‌وام”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دیمه‌نێكی نوێى ورچ له‌سه‌ر رێگایه‌كی سه‌ره‌كى قه‌زاى مێرگه‌سۆر تۆمار كراوه، ده‌رده‌كه‌وێت کاتەکەی شەوە و ورچه‌كه له پێش ئۆتۆمبێلێك راده‌كات و دواتر رێگاكه به‌جێدێڵى و ده‌چێته‌وه ناو سروشتى ئه‌و شوێنه.
له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ند جارێكی دیكه ورچ له سنوورى ئیداره‌ى سۆران به‌تایبه‌تیش گونده‌كانى ناحیه‌ى شێروان مه‌زن بیندراون و ئه‌و ورچانه‌ش له‌جۆرى ورچی قاوه‌یی بوونه.
سدیق حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى هۆشیاری و راگه‌یاندنى به‌تالیۆنى ژینگه‌پارێزى بارزان به 964ـى وت، ئه‌و دیمه‌نه تۆماركراوه‌ى ورچه‌كه‌ى بینیوه له‌سه‌ر رێگاى گوندى بابكی یه له سنوورى ناحیه‌ى پیرانی سه‌ر به قه‌زاى مێرگه‌سۆر.
وتیشی “ئه‌م ورچه‌یان له جۆرى ره‌شه و له‌گه‌ڵ جۆره قاوه‌ییه‌كه‌ى به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له سنووره‌كه‌یان ده‌بیندرێن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بینینى ورچ له‌لایه‌ن هاوڵاتیان و له‌سه‌ر رێگا سه‌ره‌كی و نزیك ئاوه‌دانیه‌كان بووه‌ته دیمه‌نێكی به‌رده‌وام و زۆربه‌ى كات ده‌بیندرێن.
ئه‌وان پشت به یاسا و رێنماییه ژینگه‌ییه‌كان ده‌به‌ستن بۆ پاراستنى ئه‌م ئاژه‌ڵه ده‌گمه‌ن و كێویانه و ده‌ڵێت “هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ى كێوى له سنووره‌كه‌مان بكرێت، بكه‌ره‌كه‌ى رووبه‌ڕووى یاسای ده‌كه‌ینه‌وه”.
ده‌ركه‌وتنى ئه‌م ورچه و ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش به‌وشێوه فراوانه له سنوورى ئیداره‌ى سۆران له‌كاتێكدایه كه پێشتر هه‌ر له سنوورى ئه‌م ئیداره‌یه له رۆژى 13.8.2024 ورچێكى قاوه‌یی به كوژراوى له كوێستانه‌كانى پڕژێ سنوورى قه‌زاى چۆمان دۆزرایه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاش بكوژه‌كه‌ى ده‌ستگیر نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها له رۆژى 15.10.2023 ش له‌بنارى قه‌ندیل ورچێك به مردوویی دۆزرایه‌وه كه ئه‌وكات باس كرا له‌لایه‌ن خاوه‌ن هه‌نگه‌كانه‌وه ژه‌هرخوارد كرابێت چونكه پێشتر ورچ مێش هه‌نگه‌كانى تێكدابوون.